قه‌ره‌باڵغ‌ترین شه‌قامی شار
لێره شه‌وه
نوقمی خه‌وه کات‌ژمێر
هه‌ر شه‌وه و
دارچناری حه‌وشه هیچ هه‌ڵنادا
شیناوه‌رد نییه باخچه‌که‌مان و
تامی سێ‌و نادا
کوڵمه‌ی شاراوه‌ی شۆخێ
من له قه‌ره‌باڵغ‌ترین شه‌قامی شارا
له کۆڵانێکی بۆم به‌ستا
ئاره‌زووی لێو و ماچ ئه‌که‌م و
هه‌ر مانگه و من و شه‌و و
ئیتر نه سێوێک شک ئه‌بم و
نه دڵم دێت سێوێ بگه‌زم و
نه هه‌مه ئه‌م ڕوویه‌ش
له بێ شه‌رمی پێنووس
ئه‌بمه دڵۆپێکی ڕوو هه‌ڵماڵاوتر
له گێژاوی جه‌وهه‌ر
له فڕینی زه‌ینێکی ئاڵۆز
هرووژم مه‌یه‌نه
هرووژمم مه‌خه سه‌ر
من یاغی‌تر له خه‌ڵکی ئه‌م شه‌قامه نیم
که ئه‌وه‌ش وه‌رزێکه له ژیان و
من هه‌ر له‌م حه‌وشه تاریکه‌که‌دا
دیلی دیلی دیلم
ئای ئاوه‌دانی
وانه‌یه‌ک له شعوور و شێعر
درووشمی سه‌ری کۆڵانمانه
که هه‌موو ئێواران پێی داده‌هاتمه‌وه
هه‌ر مانگه و من و شه‌و و
کوڵمه‌ی چرچ و شاراوه‌ی شۆخێ تفتی تفته
ده‌نگی فیکه و بوووووق و هه‌رااااااااااا
هه‌زاره‌یه‌ک دێت و ده‌ڕوا و
ئه‌م شه‌قامه هه‌ر وا قه‌ره‌باڵغه و
قه‌ره‌باڵغ‌تر ده‌مێنێته‌وه
چرچی چرچ ئه‌بێت
کوڵمه‌ی شاراوه‌ی شۆخ خ خ خ
و مانگ کزی کزی کز ئه‌توێته‌وه
ئه‌م کۆڵانه‌ش هه‌ر وا هه‌روا هه‌روا ......
جێ‌ژوان