چه‌ند کورته شێعر
سنوور
سنوور
دڵی من زێده‌تر بریندار ده‌کا
جا چ کچه جیران بێ و
چ تێل دروو!
******
جێ‌ژوان
له‌م شه‌وه زه‌نگه‌دا
من و تۆین ....
ده‌وه‌ره با
نیشتمان به‌سه‌رمان‌دا
نه‌ڕووخێ!
*****
ماچ و ئاڵا
چاوت ترووسکه‌ی
ماچ و
شه‌کانه‌وه‌ی ئاڵایه‌ک ده‌دا
پیرۆزه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه!
*******
باوه‌ش
ماوه‌یه‌که
له دوای که‌مێک باوه‌شی به‌یانیان‌دا
خه‌و ده‌مباته‌وه
تا سبه‌ی!
******
ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ بوون
نایه‌ته‌وه بیرم
ره‌نگه هێنده له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ بوون نه‌گوزه‌رابێ
من شێت و چاوه‌روانی ئه‌و ساته‌م
بێیه‌وه شه‌قام
که‌چی کۆلانمان بۆم به‌ست بێ و
حه‌وشه‌شمان کاول!
*******
خه‌ون
ماوه‌یه‌که
خه‌ون به ده‌رگای ماڵتان وه‌ده‌بینم
خه‌ون به ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌ت وه‌ده‌بینم
خه‌ون به داره رایه‌ڵی میچی ژووره‌که‌ت وه‌ده‌بینم
جا من خه‌وه‌ن به کوێت وه‌نا بینم!؟
جێ‌ژوان