قه‌ڵا
پێشکه‌ش به شیرین‌ترین هاوڕێی ژیانم، هه‌رمان وه‌تمانی که ماوه‌یه‌ک به ناچار لێم دوور بوو...
که‌س چووزانێ
که‌س
که من داماوم و
له وێنه‌یه‌کدا شادی شاد پێده‌که‌نی
سارد سارد ڕووینتم له یاده
ته‌زیو ته‌زیو ماوم
له خه‌مه‌دا
ده‌کرێ پیره‌وڵات به پانتایی ئاسمانێکی دوور دوور له یاد بکه‌م
ده‌کرێ تۆ له داوێنی فه‌قره‌قا، سه‌هۆڵان، خڕێ هه‌نجیران له یاد بکه‌م
ئاخ
ئه‌وان ده‌مان
مه‌نگوڕایه‌تی سووزێکی تری هه‌بوو هاوڕێ
گه‌ورکایه‌تی بست به بستی سێبه‌رمانی هه‌ست ده‌کرد
که تۆ وێنه‌یکتا ته‌ک دار کرۆسێکێک ئه‌گرت
فلاش ش ش ش ش ش
نیگات هه‌ر بزر نه‌بوو لێم
ده‌سته‌کانم ساردی سارد بوون
که‌چی نیگات ده‌کوڵی
بزه‌ت ئه‌ته‌قییییییی
تۆ له گوڵه هێرۆیه‌ک ئه‌چووی
گشت ساته‌کان
و ئێستاش هه‌ر گوڵی
که‌چی له جۆری گه‌زیزه!
تۆ پێئه‌کنی
من شاد ده‌بمه‌وه
تۆ ده‌گری
من ده‌کولێمه‌وه
تۆ له گه‌رمێن و من له کوێستان
ته‌زووم له سنوور(!) ئه‌توێته‌وه و ناگا به تۆ
ئازادی ....
چوارچرا ...
میکائیل ....
کۆڵانه‌کانی هه‌رمه‌نیان .....
تاساوتاساو
خه‌مبار خه‌مبار
مات مات
کزکز
ئه‌ڕوانن له نیگاتا و
دوایی نایا
ئه‌م خه‌ونه نه‌گبه‌ته
ئێستا له Facebook ا
له Chatا
له Smsا
چاوه‌ڕییت ئه‌که‌م و
دوایی نایا
ئه‌م خه‌ونه نه‌گبه‌تییه
که‌چی من له کوێستان
تۆش له گه‌رمێن
ئاخ خخخخ خ خ خ خ
گه‌ردوون چی کرد به‌سه‌رتا
لێت تێ ئه‌گه‌م
به‌ڕاست
ئه‌تخوێنمه‌وه
"کات" بابرده‌ڵه‌یه‌که و به‌س
من، تۆ
دیسان له‌سه‌ر قه‌ڵایه‌ک!
دوایی نایا
ئه‌م خه‌ونه نه‌گبه‌تییه
جێ‌ژوان